کونسوڵی فەڕەنسا جانتایەک هەناری هەڵەبجە دەباتەوە بۆ پاریس

ئۆلیڤیێ دیكۆتینی، کونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێم دوای سەردانەکەی بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە جانتایەک هەناری هەڵەبجەوە گەڕاوەتەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر نوسیویەتی “پاریس – گەڕانەوە لە هەڵەبجە”.

کونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێم ڕۆژی 21ی ئەم مانگە بە سەردانێک گەیشتە سلێمانی و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەتدانی مەزاری مام جەلال – یکرد و دواتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر نوسی “ئەمڕۆ سەری رێز و نەوازشم دانەواند لەسەر مەزاری سەرۆک جەلال تاڵەبانی، خەباتکاری ماندوونەناسی دۆزی کورد، دەولەتمەداری عیراقی و دۆستی فەرەنسا”.

ئۆلیڤیێ دیكۆتینی دوای سەردانەکەی سلێمانی سەردانی پارێزگای هەلەبجەیکرد و وەک لە تیوتە نوێیەکەیدا دەردەکەوێت جانتایەک هەناریان پێکەشکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: ساڵانە چوار هەزار کارمەندی تەندروستی تەندروستی لە پەیمانگاکانەوە دەردەچن

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەی دەستی کار لە بواری تەندروستیدا زۆر زیاترە لەوەی بازاڕەکە پێویستی…
Total
0
Share