هەسەدە ڕوونكردەوە لەسەر بۆردومانەكەی كۆبانێ دەدات

دیمەنێكی پاش بۆردومانەكە

دوای ئەو بۆردومانەی دوێنێ لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە لەسەر ڕێگای كۆبانێ كرایەسەر ئۆتۆمبێلێك، هەسەدە دەڵێت، بەهۆیەوە سێ شەڕڤانمان شەهیدكراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە، پێش نیوەڕۆی دوێنێ سێ شەرڤانمان لە شارۆچكەی سرین-ەوە چوونە كۆبانێ بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لەكاتی گەڕانەوەیاندا ڕووبەڕووی بۆردومانێك لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە بوونەتەوە.

دەشڵێت، “بەهۆی بۆردومانەكەوە هەریەك لە شەرڤانانمان هۆزان قامیشلۆ، كلی حەلەب و ئامەد عەفرین شەهیدبوون”.

لەماوەی هەفتەیەکدا ئەوە جاری دووەمە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان بکات و ڕۆژی 20ی ئەم مانگەش لە بۆردومانێکدا لە کۆبانێ دوو کەس کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: لەپێناو بەرژەوەندیی چارەخوازان ڕۆژانی پشووش دەوام دەکەین

نەخۆشخانەی هیوا بەردەوامیی دەوامی نەخۆشخانەکە لە ڕۆژانی جەژندا بەڕووی چارەخوازان ڕادەگەیەنێت. نەخۆشخانەی هیوا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی…
Total
0
Share