کۆڵبەرێکی کورد خەڵاتێکی ئاڵتوونی بردەوە

پەیمان ڕەحمانی کە ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە سەرقاڵی کۆڵبەریکردنە، بەشداری لە یارییەکی بۆکسێندا کردووە لە تاران و خەڵاتی ئاڵتوونی بەدەستهێناوە.

ئەو کۆڵبەرە خەڵکی شاری جوانڕۆیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و یاریزانی “ووشۆ”ـیە کە جۆرێک یاری ڕووبەڕووبوونەوەیە.

لە پاڵەوانێتییەکەدا کە لە تارانی پایتەخت بۆ یاریزانانی ئەو جۆرە یارییە ڕێکخرابوو، پەیمان ڕەحمان لە کێشی 60 کیلۆگرام لەبەرامبەر یاریزانێکی دیکە بەناوی محەمەد عەلی ئیقتیدار یاریکردووە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

بەهۆی سەختی ژیان و گوزەرانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، تەنها پەیمان ڕەحمانی یاریزان نییە کە سەرقاڵی کاری کۆڵبەرییە، بەڵکو دەیان هونەرمەند و خاوەن بڕوانامەی بەرز، سەرقاڵی کۆڵبەرین بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوەدەکەن، ئەگەر لا لە گەنجانی بەهرەمەندی کورد بدرێتەوە، ئەوا دەیان کۆڵبەری دیکەی بەهرەمەند هەیە، کە کۆڵبەری دەکات و ژینگەی ڕەخساوی نییە بۆ هونەرەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن لە بارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەرچووانی زانکۆی نیشتەجێی سنووری قەزای پێنجوێن ئاگاداردەکرێنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لەپێناو هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهاتدا، حكومەتی هەرێم گرنگی بە گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ داوە

لە پەراوێزی كۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ كۆنستاتینۆس تساریاراس، وەزیری كشتوكاڵ و پەرەپێدانی گوندەكانی…
Total
0
Share