لە پارێزگای سلێمانی یەکشەممە نەوتی سپی دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای دابینکردنی بڕی نەوتی سپی بۆ پارێزگاکان، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 24ی ئەم مانگە، لە پارێزگای سلێمانی دەست بەدابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.

نەوت و کانزاکانی سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپییەوە ڕایگەیاندووە، ” پاش دابین کردنی بڕی پێویستی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچە شاخاوییە ساردەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بریارە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی24ی مانگ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنوری قەزای پێنجوێن دەستپێبکات”.

بەپێی زانیارییەکانی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕۆژانی دواتریش لە تەوێڵە و بیارە وخورماڵ و شارباژێڕ و ماوەت و قەڵادزێ درێژەی دەبێت ونرخی بەرمیلێک نەوت 55هەزار دینار دەبێت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەگەری داخستنی خوێندنگاکان ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

دابەزینی کێشی بەدەل بەرواری دەبێتە ڕەخنە لە وەزارەتی تەندروستی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA: ریکلام بۆ بەرهەمێکی ساختە دەکرێت کە مەترسیی گەورە بۆ بەکارهێنەر دروستدەکات و خۆتانی لێ بەدووربگرن

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی KMCA ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان…
Total
0
Share