ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، سیروان سیرینی، سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئەمڕۆ پێنجشەممە سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی ئه‌نجومه‌نەكە كردووە و گفتوگۆیان له‌باره‌ی به‌ستنی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا‌ ئامادەكارییەكانی میكانیزمی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕێكخستنی ئاسایشی ناو ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشتكردنی میوانانی ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆی عێراق تاوتوێكراون.

هەروەها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ به‌رنامه‌ی كاری یه‌كه‌م دانیشتنی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پێشوازیكردن له‌ ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌كردنی هۆڵه‌كە كراوە‌.

بابەتی پێشتر

دەمامكێك تووشبوونت بە كۆرۆنا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

كۆریای باشوور لە ناردنی یەكەم مووشەك بۆ بۆشایی ئاسمان شكستیهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حه‌لبووسی به‌ سه‌رۆكى پەرلەمانی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبووسی به‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ش…
Total
0
Share