تەقینەوەی غاز لە چێشتخانەیەكی چین قوربانی لێكەوتەوە

چەند دیمەنێك لە كاریگەریی تەقینەوەكە

لانیكەم سێ كەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیكەش برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی غاز لە یەكێك لە چێشتخانەكانی چین و بووە هۆی وێرانكردنی شەقامێكی قەرەباڵغی شارێكی گەورەی وڵاتەكە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی چینی نوێ تەقینەوەكە لە شینیانگ پایتەختی كەرتی لیاونینگ (باكووری ڕۆژهەڵات) و هاوسێی كۆریای باكوور ڕوویداوە.

تەلەفزیۆنی حكومی (سی سی تی ڤی) تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە لە ئۆتۆمبێلێكەوە گیراوە و تیایدا تەقینەوەیەكی لەناكاو لە ڕووكاری بینایەكەوە و دواتریش كەوتنەوەی داروپەردوو و دووكەڵ دەردەكەوێت.


بەپێی ڕۆژنامەی (گەل)ی زمانحاڵی حزبی شیوعیی دەسەڵاتدار، تیمەكانی بەهاناوەچوون تەرمی سێ كەسیان دۆزیوەتەوە و زیاتر لە 30 كەسیش برینداربوون، تائێستاش پرۆسەی گەڕان و بەهاناوەچوون درێژەی هەیە.

بابەتی پێشتر

عەبدوڵا پەشێو

بابەتی دواتر

لە هەولێر دەستبەسەر 600 بوتڵ غازی شاردراوەدا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share