لێدوانێكی پێچەوانە لە مباپێ-وە لەبارەی ڕۆناڵدۆ و مێسی

كیلیان مباپێ-ی فەڕەنسی دەڵێت: “مێسی باشترین یاریزانی جیهانە و شانازییە لەتەنیشتییەوە یاریی دەكەم”، ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

لە یارییەكەی پاریس سان جێرمان بەرامبەر لایپزیگ لە خولی یانەپاڵەوانەكان، دوو لێدانی سزا بۆ پاریس هەژماركرا، یەكەمیان مباپێ بۆ مێسی-ی جێهێشت، دووەمیشیان مێسی بۆ مباپێ-ی جێهێشت.

مێسی بە لێدانە سزاكەی یەكەم گۆڵی كرد، بەڵام مباپێ لێدانی دووەمی لەدەستدا، دوای یارییەكە مباپێ لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، “مێسی باشترین یاریزانی جیهانە و یاریكردن لە تەنیشتییەوە جێی شانازییە”.

وتیشی “ویستی لێدانی سزای دووەم بۆ من جێبهێڵێت، بەڵام بەداخەوە لەدەستمدا”.

لێدوانەكەی مباپێ و ناوهێنانی مێسی بە باشترین یاریزانی جیهان، بووەتە جێی سەرنجی بەشێك لە هەواداران و ڕاگەیاندنەكان، بەو پێیەی پێشتر مباپێ زیاتر لە جارێك ڕایگەیاندووە، ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانە و هەمیشە بە ڕابەر و نمونەی بالای خۆی دایناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌گوێرۆ وازده‌هێنێت؟ ڕۆژنامه‌نووسان و به‌رپرسانی به‌رشلۆنه‌ دوو ڕای جیاوازیان هه‌یه‌

چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی بیانی له‌ چه‌ند کاتژمێری ڕابردوودا ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد، که‌ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له‌ دۆخێکی ته‌ندروستیی ناجێگیردایه‌ و هه‌فته‌ی…
Total
0
Share