سوریا.. تەقینەوەیەک کوژراو و برینداربوونی ئەندامانی سوپای لێکەوتەوە

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە تەقینەوەیەک لە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە، کە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سەربە سوپای سوریای کردە ئامانج ژمارەیەک کوژراو و برینداری ئەندامانی سوپای لێکەوتەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی سانا-ی فەرمیی سوریا، لە دیمەشقی پایتەخت، دوو بۆمبی چێنراو لەسەر پردی “سەرۆک” بە ئۆتۆمبێلەکەی سوپادا تەقیوەتەوە.

سانا ئاشكرایكردووە، بۆمبە چێنراوەكان سێ دانە بوون، بەڵام تیمە تایبەتەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب سێیەم بۆمبیان لەو شوێنە پووچەڵکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی خۆسەر: دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە

ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت، سەرەڕای رێککەوتنەکان، بەڵام حکومەتی دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە. ئیدارەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، حکومەتی دیمەشق…
Total
0
Share