وەزیری سامانە سروشتییەکان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان، کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستان دەکات سەبارەت بە پرسی گرانبوونی بەنزین، نەوت و غاز.

کاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەکەیان بڕیاریان داوە بە بانگهێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان.

پرسی گرانبوونی بەنزین، نەوت و غاز هۆکاری بانگهێشکردنی وەزیری پەیوەندیداری حکومەتی هەرێم دەبێت.

ئەندامەکەی لیژنەی وزەی پەرلەمان دەڵێت، “گرانی نرخی سوتەمەنی بە گشتی ژیانی هاوڵاتییانی قورستر کردووە، پێوستە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت”.

هۆکاری بانگهێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان لەکاتێکدایە نرخی لیترێک بەنزین لە هەرێمی کوردستان بۆ سەروو هەزار دینار و بەرمیلێک نەوت بۆ 150 هەزار دینار بەرزبووەتەوە، لەگەڵئەوەشدا نرخی غاز بەرزبووەتەوە هەرچەندە بەرپرسان باس لەوەدەکەن کێشەکە کاتییە و پەیوەندیدارە بە چاکسازییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و مێسی بووه‌ فریادڕه‌سی پاریس

بابەتی دواتر

بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share