تەندروستیی عێراق هۆشداری لە شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا دەدات

تەندروستیی عێراق هۆشداری لە شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا دەدات، بەتایبەت لەگەڵ دەستپێكی وەرزی سەرما، بۆی هەیە شەپۆلەكە بكەوێتە كۆتایی ئەمساڵ، یان سەرەتای ساڵی داهاتوو.

هەیسەم ئەلعوبەیدی بەڕێوەبەر لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق قسەی بۆ میدیای فەرمیی عێراق كردووە، هۆشداریی داوە لە ئەگەری گەیشتنی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا بۆ عێراق، بەتایبەت هاوكات لەگەڵ دەستپێكی وەرزی سەرما و زستان.

بەرپرسەكەی تەندروستیی عێراق پێی وایە تا ئێستا شەپۆلی چوارەم نەگەیشتووەتە عێراق، بەڵام بۆی هەیە كۆتایی ئەمساڵ، یان سەرەتای ساڵی داهاتوو شەپۆلەكە سەرهەڵبدات.

بۆ وەڵامدانەوەی شەپۆلەكەش، بەرپرسە تەندروستییەكەی عێراق خۆڤاكسینكردن بە تاكەچارەسەر دەزانێت، هیوادارە تا كۆتایی ئەمساڵ عێراق بگاتە 50%ی ڤاكسینكردنی خەڵك، چونكە پێی وایە ئەگەر نەگەنە ئەو ژمارەیە، شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا توند و كاریگەر دەبێت.

بابەتی پێشتر

میدیای ئیسرائیل: بودجە بۆ زیاتركردنی توانای كردنەئامانجی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران تەرخانكرا

بابەتی دواتر

پێنج مەرجی ئێران بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان و گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share