لەگەڵ ئەوەی بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان بڕیاربوو ئەمڕۆ نمەباران لە هەرێمی كوردستان ببارێت، بەڵام كەشناسیی عێراق دەڵێت، سبەی سێشەممە بارانەكە دەبارێت.
پێشتر پێشبینییەكانی هەریەكە لە كەشناسییەكاین هەرێمی كوردستان و عێراق بەو ئاراستەیە بوون ئەمڕۆ دووشەممە نمەباران ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان بگرێتەوە.
بەڵام ئەمڕۆ دەستەی كەشناسیی عێراق پێشبینیی نوێی كردووە و دەڵێت، سبەی سێشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و “پارێزگاکانی باکووری عێراق” ئاسمان هەور دەبێت و بەڕێژەیەکی سنووردار باران دەبارێت.
كەشناسیی عێراق پێشبینیی كردووە، دوای نمەبارانەكەی سبەی، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ بێت.