سبەینێ شاندێكی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات

بڕیارە سبەینێ دووشەممە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆی پێكهێنانی هاوپەیمانێتیی كورد لە بەغداد بكات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی گواستییەوە، سبەینێ شاندێكی پارتی بەسەرۆكایەتیی فازڵ میرانی سكرتێری گشتیی مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە سەردانی سلێمانی دەكات.

وتیشی، شانده‌كه‌ی پارتی سەرەتا لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆده‌بێته‌وه‌ و ئەندامەكانیشی پێكهاتوون لە فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی، مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و عەلی حوسێن ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی.

باسی لەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكاندا گفتوگۆ و تاوتوێی پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی کوردستانی بۆ بەغداد دەكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، پارتی سەردانی لایەنەکانی دیکەش دەکات و لەگەڵ یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری، بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی کوردستان کۆدەبێته‌وە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردنەوەی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری لە پارێزگاکانی هەرێم رادەگەیەنێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردنەوەی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری لە پارێزگاکانی هەرێم رادەگەیەنێت و داوایەک لە دەنگدەران دەکات. کۆمسیۆنی باڵای…
زیاتر ببینە

نووسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئەو هەواڵانەی لەسەر خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڵاودەکرێنەوە درۆ و بوختانن

نووسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڵاویدەکاتەوە، هەر میدیا، پەیجێکی ڕەسمی یان هەژمارێکی سێبەر، هەواڵی بێ بنەما و ناڕاست سەبارەت…
Total
0
Share