وێنە.. بەهۆی زۆریی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ڕاپەڕین نەخۆش لەسەر زەوی دەخەوێندرێت

بەهۆی زۆریی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین، لە نەخۆشخانەی ژیان لە چوارقوڕنە شوێن بۆ نەخۆش نەماوە و لەسەر زەوی دەخەوێندرێن.

دوای هۆشداریدانی تەندروستیی ڕاپەڕین لەبارەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئیدارەی ڕاپەڕین چەند بڕیارێکی سەبارەت بە نەخۆش و نەخۆشخانەکان دەرکرد.

پۆلیسی ڕاپەڕین بڕیارەکانی ئاشکراکردووە و دەڵێت، “سەردانیکردنی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و ڕێگە تەنها بە یەک کەس دەدرێت بۆ داخڵبوون لەگەڵ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەدا”.

لە بڕیارەکاندا هاتووە، “پێویستە هەموو ئەوانەی داخڵی ناو ناوەندە تەندروستییەکان دەبن پابەندی بەکارهێنانی پێداویستییە خۆپارێزییەکان بن”.

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەرزبووەتەوە و لە دوای داكشانی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا لە هەرێم، جارێکی دیکە لە ڕاپەڕینەوە زەنگی مەترسی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە لێدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: ئێوارە خۆڵبارین كۆتایی دێت و سبەینێ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆڵبارین لە هەرێمی كوردستان كۆتاییدێت، سبەینێش ئاسمان پەڵەهەور…
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: کەسێکمان دەستگیرکرد کە خۆی وەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ناساندووە و هەڕەشەی کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە رانیە کەسێک دەستگیرکرا کە خۆی وەک کارمەندی هێزی ئەمنی ناساندبوو، هەڕەشەی لە کەسێک…
Total
0
Share