دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە چەند پارێزگایەك خۆپیشاندانە

خۆپیشاندانی فراوان لە دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە چەند پارێزگایەك دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران دەڵێن، “ساختەكاری كراوە”.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، لە بەغداد، بەسرە، دیوانیە و سەڵاحەدین خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە دژی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنەوە دەستیپێكردووە و خۆپیشاندەران ڕێگەی سەرەكیی نێوان چەند پارێزگایەك و شەقامە گشتییەكانیان داخستووە.

خۆپیشاندەران ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕەتدەكەنەوە و دەڵێن “ساختەكاری” كراوە.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی تۆڕی میدیایی ئێستا بەدەستیگەیشتووە، خرپیشاندەران ژمارەیان زۆر نییە، بەڵام بە سووتاندنی تایە شەقامەكانیان داخستووە.

دوێنێ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی بڵاوكردەوە، بەشێك لە لایەنە شیعەكانیش ئەنجامەكەیان ڕەتكردەوەِ، بەتایبەت ئەو لایەنانەی لە ئێرانەوە نزیكن

 

بابەتی پێشتر

سەڵاحەدین بەهادین: دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بە ئایینی ئیسلامەوە بکەن

بابەتی دواتر

فیلمەكەیان لە بۆشایی ئاسمان وێنەگرت و گەڕانەوە سەر زەوی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share