شارەوانیی “تووەسپی” لە سلێمانی دەکرێتەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دەربڕیوە بە کردنەوەی شارەوانییەکی نوێ لە سلێمانی بۆ “تووەسپی” و نووسراوی ئاراستەی شارەوانییەکانی سلێمانی کردووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، ڕەزامەندی دەربڕی بە كردنەوەی شارەوانییەكە و نووسراوی فەرمی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی كردووە و تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە كاری پێویست ئەنجامبدرێت بۆ جاڕدانی شارەوانیی پێشنیازكراو لە ڕۆژنامەی فەرمی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، دواتر بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەت بەمەبەستی ڕاگەیاندنی كردنەوەی شارەوانییەكە لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ماوەی سێ ساڵە نووسراو ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کراوە بۆ کردنەوەی شارەوانییەکی نوێ لە سلێمانی.

تووەسپی ناوچەیەکی تازە دروستکراوی شاری سلێمانییە و دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی شارەوە، بەهۆی نەبوونی ماستەرپلانێکەوە چەندین خانووی بەدەر لە ڕێنماییەکان تێدا دروستکراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی کوردستان: پاراستنی ئاسایشی ئەم پەناگە ئارامە بە پلەی یەکەم ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە

پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کوردستان نەوایەکی…
Total
0
Share