ئەفسانەکانی پریمەرلیگ: سەڵاح باشترینی جیهانە

ئەستێرەی میسڕیی یانەی لیڤەرپوڵ، محەمەد سەڵاح لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و ئەفسانەکانی پریمەرلیگ وەک باشترینی ئەوروپا ناوزەندی دەکەن.

سەڵاحی تەمەن 29 ساڵ، لەم وەرزەدا لەکۆی هەشت ڕووبەڕووبوونەوە حەوت گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵی ڕەخساندووە، یانەکەی گەیاندووەتە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگ.

لەو بارەیەوە یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری ڕێدز دەڵێت، “هەمووان پێمانوایە سەڵاح لە ترۆپکی تواناکانی و لوتکەی تۆپی پێدایە، هەمیشە مشتومڕ لەبارەی باشترینەکانەوە دەکرێت، بەڵام کێ لە سەڵاح باشترە؟”.

هەروەها دەڵێت، “نابێت لە ئێستادا باس لە دەستکەوت و باڵادەستیی مێسی و ڕۆناڵدۆ بکرێت لە ساڵانی ڕابردوودا، یاخود چۆن باڵادەستییان چەندین ساڵ بەردەوامبووە، گرنگ ئێستایە، لە ئێستاشدا کەس لە سەڵاح باشتر نییە”.

ئەفسانەکانی پریمەرلیگ، لەنمونەی ئالان شیرەر، ئیان ڕاش، گاری لینیکەر و جەیمی کاراگێر، لە کەناڵە تەلەفیزیۆنییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە محەمەد سەڵاح باشترینی ئێستای تۆپی پێیە و بەگرنگی دەزانن خەڵاتی باڵۆندۆری بۆ تەرخانبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ 120 خوله‌ک کلاسیکۆی سوپه‌ری له‌ بارسا برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌نێوان یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share