داعش هەڕەشەی تەقاندنەوەی مزگەوتی شیعەکان دەکات لە عێراقەوە تا ئەفغانستان

دوای ئەوەی دوو هەینی لەسەریەک مزگەوتی شیعەکان لە ئەفغانستان کرایە ئامانج، ڕێکخراوی چەکداری داعش دەڵێت، “لەمەودوا لە عێراقەوە تا خۆراسان مزگەوتەکانیان پارێزراو نابێت”.

گروپە چەکدارییەکە لە پێگەکانی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، “شیعەکان مەترسیدارن و لە بەغدادوە تا خوراسان سەرجەم مزگەوت و ناوەندەکانیان دەکەینە ئامانج”.

هەڕەشەکەی ڕێکخراوی چەکداری داعش لە کاتێکدایە، باڵی ڕێکخراوەکە لە ئەفغانستان بەناوی “لقی خۆراسان” بەرپرسیارێتی هەردوو تەقینەوەکەی مزگەوتی شیعەکانی لە ئەفغانستان لە ئەستۆگرت”.

لە دوای گەڕانەوەی چەکدارانی تاڵیبان بۆ دەسەڵات، چالاکی داعش لەو وڵاتە زیادتربووە و پێشتریش وڵاتان هۆشدارییان لە گەورەبوونی داعش لە ئەفغانستان دابوو.

پێشتر ڤیلادمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو، دەیان چەکداری بەئەزموون لەشەڕدا لە عێراق و سوریاوە چوونەتە ئەفغانستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق…
Total
0
Share