لاپۆرتا داهاتووی دێمبیلی و فاتی یەكلاییكردەوە

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە ئاشكرایكرد، ئیدارەی یانەكە هەوڵ بۆ نوێكردنەوەی بۆندی هەردوو یاریزان عوسمان دێمبیلی و ئانسو فاتی دەدات.

لەكاتی نوێكردنەوەی بۆندی پێدری یاریزانی هێڵی ناوەڕاست تا ساڵی 2026، خوان لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە ئاماژەی بەوەدا، هەنگاوی داهاتوویان نوێكردنەوەی بۆندی دێمبیلی و فاتی-یە.

وتیشی، هەردوو یاریزانەكە دەیانەوێت لە بەرشلۆنە درێژە بە یاریكردن بدەن و گفتوگۆكان لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانیان بەردەوامە.

هیواشی خواست هەردوو یاریزانەكە بەزووترین كات لە پێكان چاكببنەوە و بگەڕێنەوە بۆ یاریكردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا گه‌یشته‌ مۆندیال و سڕبیا پۆرتوگالی ڕه‌وانه‌ی پاشکۆکان کرد

پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال به‌رده‌وامن، هه‌ڵبژارده‌کانی ئیسپانیا و سڕبیا له‌ کۆمه‌ڵه‌کانی یه‌که‌م و دووه‌مه‌وه بلیتی…
Total
0
Share