لە هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک کوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سی مەتری لە نزیک پردی سەیداوا لە هەولێر، ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و کەسێکی تەمەن 69 ساڵ کوژرا.

لەسەر ڕووداوەکە پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ کاتژمێر شەشی ئێوارە لە شەقامی سی مەتری ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداوە و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (سەرهەنگ سالح پاشا) تەمەن 69 ساڵ سێ گوللـەی بەرکەوتووە و گیانیلەدەستداوە”.

پۆلیس ئاشکرایکردووە، “تۆمەتباری ڕووداوەکە لە شوێنی ڕووداو ڕایکردبوو، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چونە شوێنی مەبەست بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە  توانرا شوناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشانبکرێت بەناوی (ن. س. ح)، تەمەن 67  ساڵ و ئێستا دەستگیرکراوە”.

لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکردووە، هۆکاری کوشتنەکە دەگەرێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن لەنێوان تۆمەتبار و کوژراودا، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و بۆئەوەی ڕادەستی دادگا بکرێت.

بابەتی پێشتر

ڕۆیتەرز: عێراق ڕووبەڕووی وشكەساڵی دەبێتەوە

بابەتی دواتر

نرخی گاڤی گەیشتووەتە ئاستی نرخی بنزیمە و هازارد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share