ڤیدیۆ.. لە دهۆك ئاگر لە خوێندنگەیەکی ئاوارەکان کەوتەوە

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانی دهۆک ڕایگەیاند، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە خوێندنگەیەکی ئاوارەکانی قەزای ئاکرێ کەوتەوە و توانراوە کۆنترۆڵبکرێت.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئاگرەکە زیانی زۆری بەر بینا و کەلوپەلەکانی خوێندنگەکە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە”.

لە بارەی هۆکاری ئاگرەکەوە ، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانی دهۆک وتی، بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، هۆکارەکە شۆرتی کارەبا بووە، بەڵام ئەوان لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ هۆکاری ڕاست و دروستی ڕووداوەکە.

پێشتریش لە وەرزی گەرمادا چەندین جار ئاگر لە کامپی ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک کەوتەوە و پۆلیسی دهۆکیش کۆی هۆکاری ئاگرەکانی بۆ شۆرتی کارەبا گەڕاندووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: لەمەودوا ڕێگەنادرێت ھێزەکانی یەکێتی بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندیی تایبەت بەکاربھێنرێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی پێشوازیكردنی لە لێپرسراوی هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق و جێگرەوەی داهاتووی ڕایگەیاند،…
Total
0
Share