لە بەیروت خۆپیشاندانە.. بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان شەش خۆپیشاندەر كوژراون

دژی ئەو دادوەرەی لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت دەكات، خۆپیشاندانی لایەنگرانی حزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەلی نزیک لە ئێران، له بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەچوو، بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان شەش كەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردەوە، لە گردبوونەوەكەی ئەمڕۆی لایەنگرانی حزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەل، دژ بە هەوڵەکانی “تارق ئەلبەیتار” دادوەر و لێکۆڵەر لە دۆسیەی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت، هێزە ئەمنییەكان تەقەیان كردووە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ناوخۆی لوبنان، بە تەقەی هێزەئەمنییەكان شەش كەس کوژراون و 16 خۆپیشاندەری دیکەش بریندار بوون.

لایەنگرانی حزبوڵڵا ڕەوتی لێكۆڵینەوەكانی دادوەرەكە ڕەتدەكەنەوە و دەڵێن، “بە سیاسی كراوە”، بۆیە ئەمڕۆ ڕژانە سەر شەقامەكانی بەیروت.

تەقینەوەکەی ساڵی ڕابردووی بەندەری بەیروت بە یەکێک لە بەهێزترین تەقینەوە نائەتۆمییەکانی جیهان دادەنرێت لە مێژوودا، بەهۆیەوە زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران برینداریشی لێکەوتەوە، ڕووبەرێکی فراوانیشی لە بەیروت وێرانکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: ئاماری قوربانیان بۆ 12 شەهید و 64 بریندار بەرزبووەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە راگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕ و پێکدادانەکانی سێ رۆژی رابردووی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە…
Total
0
Share