یانه‌کانی یوڤانتۆس و به‌رشلۆنه له ڕووی مێژووییه‌وه حه‌وتجار به‌رانبه‌ر یه‌کدی یارییانکردووه و ئه‌نجامه‌کان به بردنه‌وه و یه‌کسانبوون له نێوانیاندا دابه‌شبووه.
هه‌ردوو یانه ئامانجیان بردنه‌وه‌یه بۆ گرتنی لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م، که یانه‌کانی دینامۆ کیێڤ و فرینسڤارۆشی له‌خۆده‌گرێت.
مێژووی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کان
به‌رشلۆنه‌ی که‌ته‌لۆنی تاوه‌کو ئێستا حه‌وتجار له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ڕوبه‌ڕوی یوڤانتۆس بووه‌ته‌وه، به‌رشلۆنه دوو بردنه‌وه، یوڤی دوو بردنه‌وه و سێ یه‌کسانبوون له‌نێوانیاندا تۆمارکراوه.
ئازولگرانا هه‌شت گۆڵی تۆمارکردووه، بیانکۆنێری حه‌وت گۆڵی تۆمارکردووه.
له قۆناغه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کاندا خانمه پیره‌که باڵاده‌ستبووه و دووجار به‌رانبه‌ر به‌رشلۆنه یاریکردووه.
وه‌رزی 2002/2003 له قۆناغی چاره‌کی کۆتایی به‌رانبه‌ر یه‌کدی یارییانکردووه و به ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه یوڤی سه‌رکه‌وتوبووه، جارێکی دیکه‌ش له وه‌رزی 2016/2017 له قۆناغی چاره‌کی کۆتایی ڕوبه‌ڕوبوونه‌ته‌وه، له یاری چوون بیانکۆنێری به سێ گۆڵی بێوه‌ڵام براوه‌بووه و یاری گه‌ڕانه‌وه به‌بێ گۆڵ کۆتاییهاتووه.
دوو جه‌مسه‌ره‌که‌ی ئه‌مشه‌و فاینه‌ڵی 2015یان ئه‌نجامداوه، به‌رشلۆنه به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و نازناوه‌که‌ی چنیوه‌ته‌وه.
له وه‌رزی 2017/2018 بارسا و یوڤی له قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کان به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌م وه‌رزه یارییانکردووه، به‌رشلۆنه له یاریگای خۆیدا به سێ گۆڵی بێوه‌ڵام براوه‌بووه و له یاری گه‌ڕانه‌وه به‌بێ گۆڵ یه‌کسانبوون.