بە پاساوی بانگەشە بۆ كاندیدێكی یەكێتی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی دەركرا

لەسەر بڵاوكردنەوەی پۆستێكی هەڵە، كە تیایدا بانگەشەی بۆ كاندیدێكی یەكێتی كردووە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەكارەكەی دوورخرایەوە.

ساڵح هەركی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردندا، بۆ ماوەی پێنج خولەك پۆستێك بەهەڵە لە پەیجی وەزارەت بڵاوبووەوە، كە بۆ فەیسەڵ كەریم خانی برادۆست بوو و دواتر سڕیمانەوە، بەڵام ئەوە هەڵایەكی گەورەی لەسەركرا”.

وتیشی، “هەرچەندە ئێمە پۆستەكەمان بەهەڵە كردووە و بەمەبەست نەبووە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی 24 كاتژمێردا لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەرمان پێكهێنا و بڕیاری دەركردنی منیان لە وەزارەتی بازرگانی دەركرد”.

سزادراوەكە ڕەخنەی ئەوەی هەبوو، “پێشتر لە وەزارەتەكانی دیكە ئەو حاڵەتە هەبووە و بانگەشە بۆ پارتی كراوە، بەڵام بێدەنگی لێكراوە، بۆ ئێمەش كردیانە هەڵایەكی ڕاگەیاندن”.

ساڵح هەركی پرسیاری ئەوەی كرد، “لە چ شوێنێك حاڵەتی واهەبووە لەسەر هەڵەیەكی لەوجۆرە دەربكرێیت؟ لە كاتێكدا بەپێی یاسا دەبێت فەرمانبەر تاوانێكی گەورەی ئەنجامدابێت، یان خیانەتی نیشتمانیی كردبیت، یاخود فەرمانبەرەكە دەوامی نەكردبێت، ئەوكات لەكار دووریبخەیتەوە”.

دەركردنی ئەو فەرمانبەرە لە كارەكەی لەسەر بانگەشەیەكی هەڵە، لەكاتێكدایە لە پەيجەكانی وەزارەتەكانی كارەبا و گواستنەوە و گەیاندن پۆست و بانگەشە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەكانی كرا، بەڵام هیچ كەسێك لەسەر ئەو پرسە لێپێچینەوەی لەگەڵدا نەكرا و سزا نەدرا.

 

 

بانگەشەی وەزارەتی كارەبا بۆ لیستی پارتی
بابەتی پێشتر

ئەپڵ قەیرانی بەرهەمهێنانی ئایفۆن 13ی هەیە

بابەتی دواتر

سەدر: سەرۆك وەزیرانی داهاتوو نە خۆرهەڵاتی دەبێت نە خۆرئاوایی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانی وانەبێژ…
Total
0
Share