ڕێكخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان دەستیان لەكاركێشایەوە

لۆگۆی بزوتنەوەی گۆڕان

خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان كە لە ڕێكخەری گشتی و شەش سكرتێری جڤات و ژوورەكان پێكدێت دەستلەكاركێشانەوەی ڕاگەیاند.

خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت”.

خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان لە (ڕێكخەری گشتی، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، سكرتێری جڤاتی گشتی، سكرتێری فراكسیۆنەكان، سكرتێری باژێروانەكان، سكرتێری ژوورەكان و سكرتێری خەڵك) پێكدێن، بەمەش دەستلەكاركێشانەوە عومەر سەید عەلی، ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان-یش دەگرێتەوە.

دەستلەكاركێشانەوەكە پاش ئەو ئەنجامانەیە كە بزوتنەوەكە لە دوایین هەڵبژاردندا بەدەستیهێنا و تیایدا نەیتوانی هیچ كورسییەك بەدەستبهێنێت.

دۆخی هەڵبژاردنەكە دەرگای لێكدانەوەی جیاوازی بۆ ئایندەی بزوتنەوەكە كردووەتەوە، لەو نێوەندەدا دوێنێ جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، كە جڤاتێكی ڕاوێژكارییە و پێشنیاز دەدات بە سەرووی خۆی، كۆبووەوە.

سەرچاوەیەك لە جڤاتەكەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا قسە لەسەر دوو پێشنیاز كراون، یەكەم دەستلەكاركێشانەوەی عومەر سەید عەلی ڕێكخەری گشتیی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، هەروەها كشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتە خۆجێییەكان.

پێشنیازی دووەمیش كە قسەی لەسەر كراوە، هەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەكە بووە.

بەڵام خەلیل سەركانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، قسەكردن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەكە نابێتە پێشنیاز و هیچ گفتوگۆیەك لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گۆڕان وەكو بزوتنەوەیەكی جەماوەری ناكرێت.

سەركانی وتی، دەكرێت قسە لەسەر پێداچوونەوە بە سیاسەت و هەیكەلی بزوتنەوەی گۆڕان بكرێت، “بەڵام بۆ قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەیەكی جەماوەری بكرێت؟”.

ڕۆژێك دوای هەڵبژاردن خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەكدا داوای لێبووردنی لە دەنگدەرانی كرد، شكستی بزوتنەوەكەی خستە ئەستۆی خۆی و ئەنجامدانی گۆڕانكاری ڕیشەیی دووپاتكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كونسوڵگەریی ئەمریكا لەبارەی بوونی پەیوەندی بە دەستگیركراوانی بادینانەوە، بۆ ئێستا دەدوێت

وتەبێژی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە وەڵامی تۆمەتباركردنی دەستگیركراوانی بادینان بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ كونسوڵگەریی ئەمریكا، كونسوڵگەرییەكە دەڵێت،…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دووپاتيكردەوە لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات و تێكۆشان دەدات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئەنجامدا. ئەمڕۆ…
Total
0
Share