نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كازمی: ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاستگۆیانە بن

نوێنەری تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق سەردانی سەرۆك وەزیرانی كرد و جەختیكردەوە كە پشتیوانی دەكەن لە دەرچوواندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی ڕاستگۆیانە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كردووە.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران و چۆنێتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە لە هەموو ڕوویەكەوە تاوتوێكراوە و سەرۆك وەزیرانی عێراق سوپاسی بەشداری و پشتیوانیی چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە نێونەتەوەییەكانی لە پرۆسەكەدا كردووە، وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە جێنین پلاسخات نوێنەری تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، ئەو پەیامەی گەیاندووە بە مستەفا كازمی كە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لایەنێكی پشتیوان و بەهێزكەری ڕێوشوێنەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقە.

پلاسخارت ڕایگەیاندووە، نەتەوە یەكگرتووەكان جەختدەكاتەوە كە پشتیوانیی نێودەوڵەتی لەو ڕووەوە بەردەوامدەبێت لەپێناو دەرچوواندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی ڕاستگۆیانە كە گوزارشت لە ویستی دەنگدەرانی عێراق بكات.

بابەتی پێشتر

چین یەك ملیۆن ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا دەداتە عێراق

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی كەركوك بۆ یەكلاكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردنی شارەكە كۆدەبنەوە

بۆ یەكلاكردنەوەی ژمارەی كورسییەكانی بازنەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك بڕیارە سبەی پەرلەمانتارانی شارەكە كۆببنەوە، پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت، پێشنیارێكیان سەبارەت…
Total
0
Share