بافڵ جەلال تاڵەبانی: داواكارییەكانی ئێمە داواكاریی هاونیشتمانییانە كە دەبێت حكومەتێكی خزمەتگوزار پێكبهێنرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە كرد.

لە دیدارێكدا كە نزار ئامێدی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوو، دۆخی سیاسیی عێراق، دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێكرا.

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكی رەوتی حیكمە جەختیان لە كاركردنی پێكەوەیی لایەنە سیاسییەكان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان كردەوە تاوەكو وڵات نەبێتە بەشێك لە كێشە و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە.

لە كۆبوونەوەكەدا باسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا و سەرۆك بافڵ وتی، “داواكارییەكانی ئێمە داواكاریی هاونیشتمانییانە كە دەبێت حكومەتێكی خزمەتگوزار بۆ خزمەتكردنی تەواوی ناوچەكان بەبێ جیاوازی پێكبهێنرێت و هیوادارین لە نزیكترین كاتدا وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی بگەنە رێككەوتن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر سلێمانی ئاماژەیە بۆ قوڵیی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان ئەنقەرە و هەولێر

رۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و  وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جۆ بوچینۆ…
Total
0
Share