ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان بەتۆمەتی ساختەكاری دەستبەسەركراوە

محەمەد شێخ وەهاب

محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، خۆی ڕادەستی دادگا كرد و لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە دەستبەسەركراوە.

عەلی قەدوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێكدا بۆ “بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا” هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی تشرینی یەكەم، محەمەد شێخ وەهاب خۆی ڕادەستی دادگا كردووە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كراوە.”
وتیشی، “ناوبراو بەتۆمەتی ساختەكردنی پسوڵەی گومرگی، بەپێی مادەی 289 دەستگیركراوە و لە بەشی گرتن و گواستنەوەیە لە پۆلیسی گەرمیان لە كەلار.”
لە ماوەی ڕابردوودا باوكی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر هەمان كەیس دەستگیركرابوو. بە وتەی عەلی قەدوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی گەرمیان، “لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە كەفالەت ئازادكراوە.”
ڕۆژی سێشەممە 6ی تشرینی دووەم، محەمەد شێخ وەهاب ڕایگەیاندبوو، تۆمەتباركردنی بەو بابەتە لەلایەن خەڵكانێكی ناو بزوتنەوەی گۆڕان-ـەوە دەكرێت و ئامانج لێی “لێدانە لە كەسایەتییم.”

ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ 40 كەسی دیكە دا بە تۆمەتی ساختەكردنی پسوڵە لە مەرزی پەروێزخان كە بەهاكەی بە دوو ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت، تۆمەتباركراون و فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە.

 

بابەتی پێشتر

سەڵاحەدین بەهائەدین هەڵوێستی لەبارەی دەرکردنی حزبەکەی لە حکومەتی خۆجێی دهۆک دەربڕی

بابەتی دواتر

خاوەنی كۆمپانیای سامسۆنگ كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share