لیستی (10) گرانبەهاترین هێرشبەری پریمەرلیگ نوێکرایەوە

هێرشبەرانی خولی نایابی ئینگلیزی لەئێستادا باشترینەکانی جیهانن، بەهای دارایی هاری کەین لە سەرجەم ڕکابەرەکانی دیکەی زیاترە.

بەپێی نوێترین داتاکانی تۆڕی “ترانسفێر مارکت”، حاڵی حازر هاری کەین گرانبەهاترین هێرشبەری خولەکەیە و نرخی گواستنەوەی دەگاتە 120 ملیۆن یورۆ، ئەو نرخەش 20 ملیۆنی لە نرخی محەمەد سەڵاحی میسڕی زیاترە، کە باشترین ئاستی لەم وەرزەدا (2021-2022) پێشکەشکردووە.

کەین لە میرکاتۆی هاوینی 2021 لەلایەن یانەی مانچستەر سیتی-یەوە داواکرا، بەڵام پێداگریی ئیدارەی تۆتنهام شکستی بە گواستنەوەکە هێنا.

ڕیزبەندیی گرانبەهاترینەکانی پریمەرلیگ:

  1. 1. هاری کەین (تۆتنهام): 120 ملیۆن یورۆ
  2. 2. جاک گریلیش (مان سیتی): 100 ملیۆن
  3. 3. ڕۆمیلو لوکاکو (چێڵسی): 100 ملیۆن
  4. 4. کیڤن دی برۆین (مان سیتی): 100 ملیۆن
  5. 5. محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ٩: 100 ملیۆن
  6. 6. ڕەحیم ستێرلینگ (مان سیتی): 90 ملیۆن
  7. 7. برونۆ فێرناندێز (مان یونایتد): 90 ملیۆن
  8. 8. جادۆن سانچۆ (مان یونایتد): 90 ملیۆن
  9. 9. سادیۆ مانێ (لیڤەرپوڵ): 85 ملیۆن
  10. 10. هیونگ سۆن مین (تۆتنهام): 85 ملیۆن
بابەتی پێشتر

ئەرشیڤی ئیسرائیل بەڵگەنامەكانی شەڕی ئۆكتۆبەری 1973 بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

حەلبوسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی ئینێستای نوێی دۆزیوەتەوە؟

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز بەگرنگییەوە لە پێدری دەڕوانێت و پێیوایە هاوشێوەی ئەندرێس ئینێستایە. دوای بردنەوەی ئەستێرەکانی ئازولگرانا…
Total
0
Share