واشنتن بۆ ئیسرائیل: پابەند دەبین بە گرتنەبەری ڕێگا دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئێران

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی لە ئیدارەی جۆ بایدن ڕایگەیاند، کە واشنتن بە تەلئەبیبی ڕاگەیاندووە وڵاتەکەی پابەند دەبێت بە گرتنەبەری ڕێگا دیپلۆماسییەکان بەرامبەر ئێران لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ڕێگاکانی دیکەش.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە واشنتن ئاشکرایکرد، یاریدەدەری سەرەکیی جۆ بایدن ئیسرائیلی ئاگادارکردووەتەوە، کە وڵاتەکەی تائێستا بەردەوامە لە ڕێگا دیپلۆماتییەکان و دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی، بەڵام ڕێگای دیکەشیان لەبەردەمدایە لە ئەگەری شکستهێنانی گفتوگۆکان.

دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکی ئاماژەیان بەوەکردووە، سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئایال هۆلاتا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل لە ئەمریکایە و لێدوانەکانی واشنتنیش بەرلە دەستپێکردنی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دێت کە بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی بەڕێوەبچێت.

گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات بەسەرۆکایەتیی هەریەکە لە جیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و ئایال هۆلاتا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت، دۆسیەی ئەتۆمیی ئێرانیش پرسی سەرەکیی گفتوگۆکان دەبێت.

بابەتی پێشتر

نزیکەی سێ ملیۆن درەخت لە باخچەکانی سلێمانیدا هەن

بابەتی دواتر

داواکاریی گشتیی سنە لێکۆڵینەوە لەو دکتۆرە دەکات وێنەی کچە سوتاوەکەی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 75 دۆلارەوە مامەڵەی…
Total
0
Share