جۆو ویڵسن و مارک ساڤایا: عێراق مەزن دەکەینەوە

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ترەمپ چاوی بە جۆو ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا کەوت.

مارک ساڤایا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X نووسیویەتی، دڵخۆشبووم بە بینینی جۆو ویڵسن و تیمەکەی، جارێکی دیکە عێراق مەزن دەکەینەوە.

لای خۆیشیەوە جۆو ویڵسن نووسیویەتی، پەرۆشم بۆ کارکردن لەگەڵ [مارک ساڤایا]، تاوەکو ئاشتی و ئاسایش بۆ عێراق بهێنین، پێموانییە هیچ کەسێک هێندەی مارک بۆ ئەم ئەرکە گونجاوبێت.

پاش کۆبوونەوەکەیان، ویڵسن وێنەیەکی خۆی و ساڤایای بڵاوکردووەتەوە کە ئاڵایەکی عێراقیان بەدەستەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا: هێرشەکەی سوریا بە فەرمانی بایدن جێبەجێكرا و سەرۆک پارێزگاری لە ئەمریكییەكان دەكات

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشكرایكرد، هێرشەکەی ئەمڕۆی سوریا بە فەرمانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریكا ئەنجامدراوە، حزبوڵاش دەڵێت، “ئەمریکا بەردەوامە…
Total
0
Share