گرفتێكی جیهانی نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە و عێراقیش ئامادەیە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان

وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت دەكات بەهۆی گرفتێك لە گازی سروشتی كە بەكارهێنەران ناچاردەكات بەدوای جۆری جێگرەوەی سوتەمەنیدا بگەڕێن.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (بلومبێرگ) ڕاشیگەیاند، عێراق ئامادەیە بۆ بەرهەمهێنان و ناردنی زیاتری نەوتی خاو ئەگەر زیادبوونی بەكارهێنان بخوازێت و وتی، “ئەگەر ڕێككەوتنێك لەنێو ئۆپیكدا بێتەئاراوە، ئامادەدەبین بۆ ئەو هەنگاوە”.

لەمساڵدا نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی 45% بوژاندنەوەی بەخۆیەوە بینی هاوكات لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی ئابورییە گەورەكانی جیهان بەشێوەی پلەبەند لە ئاستەنگەكانی پەیوەندیدار بە كۆررۆنا و كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك).

لەگەڵ كەمبوونەوە ئەمبارە ناوخۆییەكان بۆ كەمترین بڕ، دوێنێ نەوتی خاوی ئەمریكی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

لای خۆیەوە گروپی (گۆڵدمان ساكس) پێشبینیكرد نرخی نەوتی خاو بگاتە 90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك ئەگەر زستان لە نیوەی باكووری گۆی زەوی ساردتربێت لە دۆخی ئاسایی.

نرخی گازی سروشتی لەم مانگەدا لە ئەوروپا و ئاسیا گەیشتە نزیكەی 155 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێكی نەوت، دوای ئەوەی كەمبوونەوەی خەڵوز و وزەی با بووە هۆی زیادبوونی خواست لەسەری.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مه‌درید 6-1 ڕیاڵ مایۆرکا

بابەتی دواتر

ئەمریكا داوای چوونەدەرەوەی هێزە بیانی و گروپەكانی نێو لیبیا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە ڕۆژی…
Total
0
Share