لە بۆسەیەكی داعشدا لە نزیك كفری دوو كەس كوژران

لە بۆسەیەكی پاشماوەی چەكدارانی داعش لەنیوان قەزای كفری و ناحیەی سەرقەڵا دوو كەس كوژران و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش بۆسەیەكیان لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان قەزای كفری و ناحیەی سەرقەڵا لە گەرمیان نایەوە.

پەیامنێرمان لە ناوچەكەوە پێی ڕاگەیاندین، لەكاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێكدا بەنێو بۆسەكەدا، چەكدارەكان تەقەیان لێكردووە بەهۆیەوە دوو كەس كوژراون و یەكێكی دیكەش برینداربووە.

ئەوەشی وت، یەكێك لە كوژراوەكان هاوڵاتییەكی كوردە بەناوی (ج.خ.).

دوابەدوای ڕووداوەكەش هێزەكانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و گەڕان و پشكنینیان بەدوای چەكدارە هێرشبەرەكاندا دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یو ئێن لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نیگەرانن لەو…
Total
0
Share