كەركوك.. باندێك دەستگیركرا كە لەڕێگەی هەڕەشەوە پارەیان لە خەڵك وەردەگرت

هێزە ئەمنییەكانی كەركوك باندێكی چەتە و ڕێگرییان دەستگیركرد، كە لەڕێگەی هەڕەشەكردنەوە پارەیان لە خەڵك وەرگرتبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، باندەكە كە لە پێنج كەس پێكهاتبوو، لە گەڕەكی حوڕییەی شارەكە ماوەیەك بوو لەژێر زەبری هەڕەشەدا پارەیان لە هاوڵاتییان وەردەگرت.

باسی لەوەشكردووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد، هێزێكی هاوبەشی هەواڵگری و هێزە ئەمنییەكان، بەهاوكاریی پۆلیس شارەكە، هەر پێنج تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردووە و دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە كە جگە لە وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییان لەڕێگەی هەڕەشەلێكردنیانەوە، تەقەشیان بەسەر ماڵاندا كردووە بەمەبەستی ترساندنیان.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی خولی 76ـەمینی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

سەركردەیەكی داعش لە موسڵ دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share