سلێمانی.. كەسێك دەستگیركرا چەندین ئۆتۆمبێلی‌ ‌به‌بێ ئاگاداریی‌ خاوه‌نه‌كانیان فرۆشتووه‌

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كه‌ نووسینگه‌ی‌ به‌كرێدانی‌ ئۆتۆمبێلی‌ هه‌بووه‌ و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی‌ هاوڵاتییانی‌ به‌بێ ئاگاداریی‌ خاوه‌نه‌كانیان فرۆشتووه‌.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ناوشار ڕۆژئاوا – بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ نووسینگه‌ی‌ به‌كرێدانی‌ ئۆتۆمبێلی‌ هه‌بووه‌ و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی‌ هاوڵاتییانی‌ به‌بێ ئاگاداریی‌ خاوه‌نه‌كانیان فرۆشتووه”.

پۆلیس ڕوونیشیكردووەتەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له ‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه‌ خاوه‌نی‌ نووسینگه‌ی‌ (هـ)یە بۆ به‌كرێدانی‌ ئۆتۆمبێل، ئه‌و كه‌سانه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌لای داناوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌كرێدانیان‌، به‌ڵام تۆمه‌تبار ئۆتۆمبێله‌كانی‌ فرۆشتووه‌ و دواتر بۆ شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵاتووه‌.”

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “دوای وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه ‌و به‌دواداچوونیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستیپێكرد و توانرا شه‌وی‌ ڕابردوو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت”.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبارەكە به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (456) له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان لەگەڵیدا به‌رده‌وامن‌.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتباركە لە چەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیسدا هەشت سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراوبووە، به‌هۆی‌ فرۆشتنی‌ ئۆتۆمبێلی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌كرێدانی‌‌.

بابەتی پێشتر

شاندێكی عێراقی گەیشتە هەڵەبجە... دوایین ڕاپۆرت لەبارەی بەپارێزگابوون ئامادەدەكەن

بابەتی دواتر

هەدەپە لە هەرێمی كوردستان: ئەندامە سزادراوەكەمان هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share