ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و ئوسترالیا كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەریتانیا و فەرەنسای هەڵوەشاندەوە

بەهۆی ڕێکكەوتنە نوێکەی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا لەگەڵ ئوسترالیا، فەرەنسا کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگریی وڵاتەکەی و بەریتانیای هەڵوەشاندەوە.

بڕیابوو لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگریی فەرەنسا و بەریتانیا بەڕێوەبچێت، بەڵام ڕێکكەوتنە نوێکەی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا لەگەڵ ئوسترالیا، بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی كۆبوونەوەكە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، فلۆرێنس پارلی وەزیری بەرگریی فەرەنسا بڕیاریداوە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا هەڵبوەشێنێتەوە.

قوڵبوونەوەی ناكۆكییەكان دوای ئەوەدێت، هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا و بەریتانیا لەگەڵ ئوسترالیا ڕێکكەوتنێکی سەربازییان واژووکرد، بەپێی ڕێككەوتنە نوێكە هەریەك لە واشنتن و لەندەن ژێردەیایی بۆ ئوسترالیا بەرهەمدەهێنن، بەڵام ئەو ڕێككەوتنە پاریسی نیگەران كرد، بەو پێیەی ساڵی 2016 ئوسترالیا ڕێككەوتنی لەگەڵ فەرەنسا واژووكردبوو بۆ كڕینی ژێردەریایی فەرەنسی، بەڵام ئەو ڕێككەوتنە نوێیە، ڕێككەوتنە كۆنەكەی هەڵوەشاندەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک ئەرکانی گشتیی ڕووسیا ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی هەڵدەسەنگێنێت

سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ڕووسیا، جەنەراڵ ڤالێری گیراسیمۆڤ، سێشەممە ١٧ی دیسەمبەری ٢٠١٩، لەگەڵ چاودێرە سەربازییە بیانییەکان لەسەر هەندێک…
زیاتر ببینە

جۆزێف بۆرێڵ: گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەئێستادا لەهەر کاتێکی دیکە پێویستترە

بەرلە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا، جۆزێف بۆرێڵ نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پابەندبوون بە…
Total
0
Share