کەسێک دەستگیرکرا کە 30 سنەوبەری لە شەقامێکدا هەڵکەندبوو

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند کە 30 دار سنەوبەری لە شەقامێکی قەزای چەمچەماڵ هەڵکەندبوو.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، “هێزەکانمان پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری کەسێکیان بەناوی ( أ ، أ ، ر) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرد، كە لەگەڵ کەسێکی دیکەی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ تاوانەکەیان ئەنجام داوە، بەڵام لەئێستادا هەڵهاتووە و شوێنەکەی نادیارە”.

هەڵکێشانی نەمامەکان کاتژمێر دووی بەرەبەیان ئەنجامدراوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ دەرەوەی قەزاکە.

ئاسایش ڕاشیگەیاندووە، “ئەو دوو کەسە پاش هەڵکێشانی نەمامەکان، گواستویانەتەوە بۆ باخێک لەنزیک گوندی (گورگەی) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەست بەسەر نەمامەکان و ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارە هەڵاتووەكەدا گیرا”.

درەختەکان لەلایەن شارەوانیی چەمچەماڵەوە لەپێناو سەوزکردنی قەزاکە لە گەڕەکی ڕاپەڕین نێژرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە.. تایبەتە بە نرخی غازی ماڵان

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، “حكومەت گرێبەستی لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك نەكردووە بو دانانی سیستمی دابەشكردنی غاز…
Total
0
Share