یەکێک لە زیندانیانی بادینان بەهۆی مانگرتنەوە لەهۆشخۆی چووە

کۆمیتەی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان و ئەوروپا هۆشداری توند دەدات لەبارەی دۆخی تەندروستیی زیندانیانی بادینانەوە و دەڵێت، ” مانگرتنی زیندانیانی بادینان گەیشتە مەترسیدارترین قوناغ و داوای بەھاناوەچون دەکەن.”

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە کۆمیەتەکە ڕایدەگەیەنێت، ” ماوەی 12 رۆژە بە دروشمی “یان مردن یان ماف و ئازادی” 82 چالاکوان و رۆژنامەنوسی بادینان لە زیندان دەستیان کردوە بە مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە و  لەئێستادا دۆخیان مەترسیدارە.”

ئاماژە بەوەشکراوە، ” ئەمرۆ لە دوانزەهەمین ڕۆژی مانگرتندا دۆخی تەندروستیی ڕۆژنامەنوس ئەیاز کەرەم کە یەکێکە لە زیندانیانی بادینان لە زیندان تێکچووە و لە ھۆشخۆی چووە و تیمی تەندروستیش بەھانایەوە ناچن.”

تا ئێستا 82 زیندانی بادینان کە 77یان زیاتر لە ساڵێکە بێ دادگایی لە زیندانی ئاسایشی گشتیی ھەولێر و چاکسازی گەورانن، لەئێستادا لەسەر مانگرتن بەردەوامن، دۆخی تەندورستیی بەشێکیان خراپە.

لە ھەمان کاتدا داوا لە ڕای گشتی، رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکان، لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی وڵاتان دەکەن بە ھانایانەوە بچن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌ستیبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جوانكاریدا ‌گرت

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی دروستكردنی مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریانده‌هێنن، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك له‌و ده‌رمانانه‌دا گرتووە كە…
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: ئۆپەراسیۆنەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە سەركەوتویی کۆتاییهات

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا و چەند…
Total
0
Share