ئەڵمانیا.. سورییەك بەتۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردنەسەر پەرستگایەك دەستگیرکرا

بەرپرسانی ئەمنیی ئەڵمانیا دەستگیرکردنی گەنجێکی خەڵکی سوریایان ڕاگەیاند، کە پلانی هەبووە هێرشبکاتەسەر پەرستگایەكی جووەکان لەو وڵاتە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی شاری هاگن، “گەنجەکە تەمەنی تەنها 16 ساڵ بووە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا سێ کەسی دیکەش دەستگیرکراون.”

پۆلیس دەڵێت، “گەنجەکە پلانی هەبووە لە جەژنێکی ئایینی جوەکاندا هێرشبکاتەسەر پەرستگایەك لە شاری هاگن، بەڵام پێش ئەوە ڕێگریلێکراوە و دەستگیرکراوە.”

ئەگەرچی پۆلیس بە “سەگی دۆزەرەوە” بینای پەرستگاكەی پشکنیوە، بەڵام هیچ بۆمبێک یان نیشانەیەکی نامۆی نەدۆزیوەتەوە.

کریستن لامبەرخت، وەزیری دادی ئەڵمانیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، “جێگەی داخێکی گەورەیە کە جووەکان دیسان لە ئەڵمانیا لەژێر هەڕەشدان، چونکە بەهۆی ئەگەری ئەو هێرشەوە پەرستگاكە داخراوە و جەژنە ئایینییەکەیان بەڕێوەنەبردووە.”

لە ساڵی 2014ـەوە كاتێک دۆخی ئەمنیی سوریا بەتەواوی ئاڵۆزبوو، پەنابەرانی سوری بەلێشاو ڕوویان لە ئەڵمانیا کرد و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش چەندجار ئەوەیان ڕاگەیاندووە، کە دەکرێت لەناو ئەو پەنابەراندا كەسانی توندڕەو هەبن.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای "المجازف" لە سلێمانی هەواڵێک ڕەتدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ئەو کچەی دایک و باوکی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا مردن خۆیشی گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share