(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ له‌ گه‌وره‌کانی میلانیان برده‌وه‌ و پاریس یه‌کسانبوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ میلان برده‌وه‌ و پاریس سان جێرمان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لوتکه‌دا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ ئانفێڵد ڕۆدز میوانداری ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی کرد، ئه‌ستێره‌کانی یۆرگن کلۆپ به‌ ئه‌نجامی (3-2) بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

گۆڵه‌کانی لیڤه‌رپوڵ له‌ خوله‌که‌کانی نۆ، 49، 69 له‌لایه‌ن فیکایۆ تومۆری (به‌هه‌ڵه‌)، محه‌ممه‌د سه‌ڵاح و جۆردان هێندێرسۆنه‌وه‌ تۆمارکران، دوو گۆڵه‌که‌ی میلان له‌ خوله‌که‌کانی 42، 44 له‌لایه‌ن ئانتی ڕیبیچ و براهیم دیازه‌وه‌ تۆمارکران.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای جوسێپی میاتزا بووه‌ میوانی ئینته‌ر میلان، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی شاهانه‌ی مه‌درید کۆتاییهات، گۆڵه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 90 له‌لایه‌ن ڕۆدریگۆ گوسه‌وه‌ تۆمارکرا.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌کانییه‌وه‌  (1-1) یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر کله‌پ بروجی به‌لجیکی تۆمارکرد.

گۆڵه‌که‌ی پاریس له‌ خوله‌کی 15 له‌لایه‌ن ئه‌ندێر هێرێرا تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 27 له‌لایه‌ن هانز ڤاناکینه‌وه‌ تۆمارکرا.

 

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان:

مانچسته‌ر سیتی 6-3 لایپزیک

کله‌پ بروج 1-1 پاریس سان جێرمان

سپۆرتینگ لشبۆنه‌ 1-5 ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام

ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید 0-0 پۆرتۆ

لیڤه‌رپوڵ 3-2 میلان

ئینته‌ر میلان 0-1 ڕیاڵ مه‌درید

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و شیریف تیراسپۆڵ براوه‌ی گه‌ڕی یه‌که‌می چامپیۆنزلیگ بوون

بابەتی دواتر

ئینته‌ر میلان 0-1 ڕیاڵ مه‌درید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share