بەیانیی ئەمڕۆ ئێران دووبارە تۆپبارانی ناوچەكانی به‌ربزێن و سیده‌كانی كردووە، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەڵێت، لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە ئێران 16 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لە بۆردومانەكاندا بەكارهێناوە.
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كە سەر بە حدكا-یە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، ئاشكرایكردووە، “تۆپبارانكردنی به‌رزاییه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه” و لەو چێوەیەدا كاتژمێر 08:00ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە سه‌رله‌نوێ هێزه‌كانی ئێران تۆپبارانی ناوچه‌كانی به‌ربزێن و سیده‌كان-یان كردووه.
دەزگاكەی سەر بە حدكا ئاشكراشیكردووە، له ڕۆژی پێنجشه‌ممەی ڕابردووەوە بۆردومان و تۆپبارانی به‌رزاییه‌كانی كوردستان ده‌ستیپێكردوه و لەوكاتەوە ئێران سوودی له 16 درۆنی بۆمبڕێژكراو وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها زیاتر له 15 جار بە تۆپ و كاتیۆشا هێرشی كردووەته سه‌ر به‌رزاییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی نزیک له به‌رده‌وامیش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كاندا ده‌سووڕێته‌وه.
حدكا دووپاتیدەكاتەوە، لەو هێرشانەدا هیچ شەهیدێكیان نەداوە و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی به ژیان و ماڵی خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.