وەزارەتەكە دەڵێت ناڕاستە.. بانگەشەیەكی هەڵبژاردن لە پەیجی وەزارەتی كارەبا بڵاودەكرێتەوە

چەند وێنەیەك بڵاوكراونەتەوە، دەریدەخات بانگەشەیەكی هەڵبژاردنی پارتی لە پەیجی فەرمیی وەزارەتی كارەبا بڵاوكراوەتەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیس بووك، بەڵام وتەبێژی وەزارەتەكە ڕەتیدەكاتەوە و بە ناڕاست و فۆتۆشۆپ ناویدەبات.

بەپێی زیاتر لە وێنەیەك كە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، وێنەیەكی تایبەت بە دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیجی فەرمیی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوبووەتەوە.

دیار بابان، بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا بێئاگایی خۆی لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە بانگەشەیەكی هەڵبژاردن لە پەیجی وەزارەتەكەیان دەربڕی.

بەڵام ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو وێنەیە بە فۆتۆشۆپ دروستكراوە و بنەمای نییە.

وتیشی، “وەزارەتی كارەبا وەزارەتێكی حكومییە و حكومەتیش نابێت بەشداریی بانگەشەی هەڵبژاردن بكات، بەتایبەت كە كارەبا وەزارەتێكی تایبەت بە خزمەتگوزاریی خەڵكە بەبێ جیاوازی، بانگەشەی هەڵبژاردن كاری ئێمە نییە”.

بابەتی پێشتر

مولەر: ڕووبەڕووی بەرشلۆنەیەکی جیاوازدەبینەوە

بابەتی دواتر

چوار ڕۆژە بەنزینەكەی عێراق دەگاتە دهۆك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەڵەبجە سبەی كرایە پشوو

بەهۆی خۆڵبارینەوە لە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان بە فەرمی پشوو ڕاگەیەندرا. بە بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە سبەینێ لە دامەزراوەکانی حکومەتی…
Total
0
Share