ئەمریکا چەند هێرشێکی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامدا

کاتی ئەنجامدانی یەکێک لە هێرشەکان فۆتۆ: AA/M said

سوپای ئەمریکا لە چەند هێرشێکی ئاسمانیدا لە پارێزگای ئیدلیب چەندین ئەندامی ڕێکخراوی چەکداریی قاعیدەی کردووەتە ئامانج.

دوێنێ هەینی 23ی تشرینی یەکەم ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئەم پرسە دەڵێت، “لە هێرشەکاندا کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدراوە 14 کەس کوژراون”.

سوپای ئەمریکا نایشارێتەوە لە هێرشەکاندا کە لە نزیک شاری ئیدلیب ئەنجامدراوە موفتی دیمەشق و موفتی حما کوژراون کە پەیوەندیشیان بە بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئێستای حکومەتی سوریاوە هەبووە.

ئاشکراکردنی ئەم زانیارییە بۆ دۆخی سوریا تازەیە و پێشتر ئەو گروپانە هەموو هەوڵێکیان بۆ لەناوبردن و کوشتنی بەشار ئەسەد بوو.

سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەکەیدا ئاشکرایدەکات، “کاتێک هێرشەکە ئەنجامدراوە کە بەرپرسانی قاعیدە کۆبونەتەوە و لەکاتی کۆبونەوەکەدا هێرشەکە ئەنجامدراوە و زیانێکی گەورە بە قاعیدە گەیشتووە لە سوریا”.

هاوکات گروپی تەحریر شام، کە پێنج ساڵ پێش ئێستا هاوسۆزبوو لەگەڵ قاعیدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “خێمەیەکی کۆبونەوەی یەکێک لە رۆحانییەکانی تەحریر شام لەلایەن ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج و چەندین کەس کوژراون”.

پارێزگای ئیدلیب کۆتا پارێزگایە کە بەدەست گروپە چەکدارییە ئۆپۆزسیۆن و ئیسلامییەکانی سوریاوە ماوە و لەو پارێزگایە چەندین گروپ و دامەزراوەی جیاواز هەن کە بەدوای پاڵپشتی وڵاتاندا دەگەڕێن.

بابەتی پێشتر

بەغداد.. پێکدادانی چەکداری لە نێوان دوو عەشیرەتدا ڕوویدا

بابەتی دواتر

عێراق چەندەمین وڵات دەبێت بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share