ئیمارات شاندێك دەنێرێتە ئەفغانستان و بڕیارە تاڵیبان ئیمارەتێكی ئیسلامی پێكبهێنێت

بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، شاندێكی فەرمیی ئیمارات دەگاتە كابول و وتووێژ لەگەڵ بزوتنەوەكەدا دەكات.

ئەحمەدوڵڵا واسق، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تویتێكدا ڕایگەیاند، “پاش كەمێكی تر، فڕۆكەیەكی ئیماراتی لە فڕۆكەخانەی كابول دەنیشێتەوە و چەند گەورە بەرپرسێكی ئیماراتی عەرەبی هەڵگرتووە و دێن بۆ وتووێژ لەگەڵ سەركردەكانی تالێبان دا”.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو فڕۆكەی قەتەڕی لە كابول نیشتنەوە و لەلایەن شارەزایانی توركیا و قەتەڕەوە ئامادەكاری دەكرێت بۆ بەگەڕخستنەوەی فڕۆكەخانەی كابول داوی ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان كشانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەمڕۆ هەینی بزوتنەوەی تاڵیبان ئیمارەتێكی ئیسلامی لە ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی لیرەی تورکی زیاتر دابەزی و ئەردۆغانیش پارێزگاری بانکی ناوەندیی دورخستەوە

بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی دووەم، پارێزگاری بانکی ناوەندیی تورکیا لە کارەکەی دورخرایەوە ئەمەش…
Total
0
Share