تاڵیبان دەڵێت بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولمان کۆنترۆڵکردووە و پنتاگۆن ڕەتیدەکاتەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرایکرد چەکدارەکانیان ئەمڕۆ هەینی بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام واشنتۆن ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە.

بیلال کەریمی وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ ئەمریکییەکان سێ شوێنی گرنگی سەربازییان لە فڕۆکەخانەی کابول چۆڵکردووە و کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە”.

وتەبێژەکەی تاڵیبان دەڵێت، “ئێستا بەشێکی تەواو بچوکی فڕۆکەخانەکە لای ئەمریکییەکانە”.

لەبەرامبەردا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا “پنتاگۆن” ڕایگەیاند، “تاڵیبان کۆنترۆڵی هیچ بەشێکی فڕۆکەخانەی کابولی نەکردووە و بەرپرسیارنین لەهیچ ئۆپەراسیۆنێک”.

بەرپرسێکی دیکەی تاڵیبان ئاشکرایکردووە، “گروپەکانمان ئامادەی کۆنترۆڵکردنی تەواوی فڕۆکەخانەی کابولن، کە ئەمریکییەکان جێیانهێشت بەدڵنیایی ئەوکاتە کۆنترۆڵی دەکەن و ئەوەش لە هەفتەی داهاتوودا دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات: لەکاتی کەوتنەخوارەوەی مووشەک چەند رێنماییەک جێبەجێبکەن

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، چەند رێنماییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە، کە لەکاتی کەوتنەخوارەوەی درۆن یان مووشەک،…
زیاتر ببینە

کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئێـ.ـران: هاتوچۆی شەمەندەفەر لە تارانەوە بۆ مەشهەد ڕاگیرا

کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئـ.ـێران، ڕایگەیاند، هاتوچۆی شەمەندەفەر لە تارانەوە بۆ مەشهەد ڕاگیرا. کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئـ.ـێران، ڕایگەیاند، هاتوچۆی…
Total
0
Share