وێنە.. چەکدارانی تاڵیبان لە یۆنان

میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە کە دانیشتووانی شاری “کەلەماتە” پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردووە کە گوایە چەکدارانی تاڵیبان بەسەر شەقامێکی سەرەکیی شارەکەدا دەڕۆن، دواتر پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوکە و لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.

دانیشتووانی شارەکە زانیارییان داوە بە پۆلیس کە 10 چەکداری تاڵیبان بە جانتا و “چەکەوە” لەسەر شەقامەکەن. بەڵام لەکاتی گەیشتنی پۆلیسدا دەرکەوتووە کە ئەوانە نە چەکداری تاڵیبانن نە چەکیان پێیە، بەڵکو کۆمەڵێک گەشتیاری مسوڵمانن و ڕاخەرەکەی پشتیان لە دوورەوە وەک چەک دەرکەوتووە.

دوای ئەوەی پۆلیسی شاری “کەمالەتە” لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووه‌، دەرکەوتووە کە ئەو 10 کەسه‌ مافی مانەوەی یاسایی وڵاتانی ئەوروپایان هەیە و وەک گەشتیار ڕوویان لە یۆنان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیخوڕی به‌سه‌ر دیبلۆماتكاران كردبوو.. ئه‌مریكا كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی خسته‌ لیستى ڕه‌شه‌وه‌

كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی ئاشكرایده‌كات، پڕۆگرامێکی سیخوڕییان دروستکردووە كه‌ لەو ڕێگایەوه‌ توانیویانه‌ تەلەفۆنی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانە ھاک بكه‌ن کە لە…
Total
0
Share