بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود: هەموومان پێکەوە کار بۆ بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم بکەین

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، به‌بۆنه‌ى به‌ستنى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌یان په‌یامێك ئاراسته‌ى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، لەم دەرفەتەدا جەخت لە هەماهەنگی، دید و ڕوانینی هاوبەش دەکەینەوە سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ڕایگەیاندووە، “بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان و ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان، سەرکردایەتیی نوێ، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم”.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه ‌كردووه‌، “سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان لەم ھەلومەرجە تایبەتەدا ھاندەرێکی گرنگ بێت بۆ پێشخستن و برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەردوولا لەپێناو تەبایی و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ یەکڕیزیی نیشتمانی و کۆدەنگیمان لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان”.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، “لەم دەرفەتەدا جەخت لە هەماهەنگی، دید و ڕوانینی هاوبەش دەکەینەوە سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان”.

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، “هەموومان پێکەوە کار بۆ بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم بکەین و بەرژەوەندییە تایبەت و حزبییەکان بەرەو ئاقارێکی نادیار و لێکترازانمان نەبەن. سەربەرزی و سەرفرازیی خەڵکی کوردستان بنەمای کارکردنمان بێت و دابینکردنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیر ئەرکی لەپێشینەمان بێت”.

بابەتی پێشتر

كازمى لەبارەی گرانبوونى خۆراكەوە چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى ده‌ركرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ چوارەم بردنەوەی لەسەریەکی بەرامبەر واتفۆرد تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share