دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەر بكوژی سەرۆكی شارەوانیی كەربەلادا سەپاند

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق ئاشكرایكرد، دادگای تاوانه‌كانی كه‌ربه‌لا، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر بكوژی عه‌بیر خه‌فاجی سه‌رۆكی شاره‌وانیی كه‌ربه‌لادا سەپاند.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق ڕایگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای تاوانەكانی كەربەلا، بكوژی عه‌بیر خه‌فاجی سه‌رۆكی شاره‌وانیی كه‌ربه‌لای دادگاییكردووە و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه‌.

ڕۆژی سێشەممە 10ی ئاب، عەبیر خەفاجی، بەڕێوەبەری شارەوانیی کەربەلا لەگەڵ دوو کارمەندی شارەوانیدا سەرگەرمی لابردنی زیادەڕۆیی بوون لە شاری کەربەلا، لەو کاتەدا تەقە لە سەرۆکی شارەوانی کرا و كوژرا.

ڕۆژی دواتر مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ له‌ كه‌ربه‌لا، ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و ڕاده‌ستی دادگای كرد.

ڕۆژی 12ی ئاب، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ڕایگه‌یاند، بكوژه‌كه‌ی عه‌بیر خه‌فاجی له‌ ڕۆژی 22ی ئاب-دا دادگایی ده‌كرێت.

بابەتی پێشتر

لە باتیفا دوو گەشتیار بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئاوی عێراق: ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زۆر دابەزیون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكرد

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردووە. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە…
Total
0
Share