تێری هێنری جیاوازی بەرشلۆنە و پاریس بۆ مێسی ئاشکرادەکات

ئەستێرەی دێرینی فەرەنسا، تێری هێنری جیاوازی نێوان پێکهاتەی سەردەمی زێڕینی یانەی بەرشلۆنە و ئێستای پاریس سان جێرمان ئاشکرادەکات.

ئاسکە فەرەنسییەکە کە لە پێشوودا بۆ یانەکانی ئارسیناڵ و بەرشلۆنە یاریکردووە، بە “سەندەر ئیڤینینگ فوت”ی ڕاگەیاندووە، “لە بەرشلۆنە پێکهاتەیەکی مەزنمان هەبوو، بەڵام خەڵکی لەبیریانکردووە کە کەمترین گۆڵمان لەسەر تۆماردەکرا”.

هەروەها لەبارەی کۆکردنەوەی ناوەکانی مێسی و نێیمار و مباپێ لە یەک پێکهاتە، ئەفسانە فەرەنسییەکە دەڵێت، “هاوسەنگی لەهەموو شتێک گرنگترە، بەردەوام باس لەوەدەکرێت، لەڕووی هێرشبەرییەوە ڕکابەران تێکدەشکێنن، بەڵام بەلای منەوە هاوسەنگی لەنێوان هێڵەکاندا نییە و لەڕووی بەرگرییەوە گۆڵی زۆریان لەسەر تۆماردەکرێت، ڕاستە چەند یاریزانێکی بەتوانا لە پێکهاتەکە کەمە، بەڵام لەکۆتاییدا پێویستیان بە باڵانسە”.

هێنری لە دوایین وەڵامەکانیدا دەڵێت، “ناسناوی چامپیۆنزلیگ تایبەتە، ئەو یانەیە بەدەستیدەهێنێت کە کەمترین گۆڵی لەسەر تۆماردەکرێت، نەک ئەو یانەیەی زۆرترین گۆڵ تۆماردەکات”.

ئاسکە فەرەنسییەکە دووپاتیدەکاتەوە، بەرشلۆنەی سەردەمی ڕابردوو لە پاریسی ئێستا تێروتەسەلتربووە، تەنانەت ئاماژە بەوەدەکات دوای چەندین ساڵ یاریکردن، بەڵام لە بارسا زیاتر فێربووە.

بابەتی پێشتر

دادگای كەركوك / گەرمیان سزای لەسێدارەدانی بۆ داعشییەكی ئۆزبەكی دەركرد

بابەتی دواتر

ئەفغانستان.. دەستپێكی ماوەی دووەمی دەسەڵاتی تاڵیبان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share