شارەزایان هۆشداری لە بێئاوبوونی سەختی عێراق لە 2025دا دەدەن

شارەزایانی بواری ئاو هۆشداری دەدەن لە کەمبوونەوەی ئاوی عێراق لە ساڵی 2025دا، بەجۆرێک بەشەئاوی ساڵانەی هاوڵاتییانی عێراقی بۆ ئاستێکی نزم دادەبەزێت.

تەحسین موسەوی شارەزای عێراقی لە بواری ئاودا دەڵێت، “شارەزایانی جیهان هۆشداری دەدەن لە ڕوبەڕوبوونەوەی کەمئاوییەکی سەخت لە ساڵی 2025دا و بەمەش پشکی ئاوی هەر تاکێک لە 1250 مەتر سێجاوە کەمدەبێتەوە بۆ 350 مەتر سێجا لە ساڵێکدا.

هۆکاری دروستبوونی ئەو کێشەیەش لە ساڵی 2025دا بۆ زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان و کەمبوونەوەی ئاوی بەردراوە لە وڵاتانی دراوسێ دەبێت.

ئەو شارەزا عێراقییە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکارهێنانی ڕێگا کۆنەکان بۆ بەردانەوەی ئاو نەیتوانیوە باوەڕ بە وڵاتان بهێنێت سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق، ئەم کێشەیەش دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 40 ساڵی ڕابردوو.

بەپێی بەدواداچوونەکان بۆ کێشەی کەمئاوی لە عێراق، لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق 10 بۆ 12 ملیۆن کەس بووە توانای ڕووباری دیجلە 40 بۆ 50 ملیار مەتر سێجا بووە، ڕووباری فوراتیش 30 بۆ 40 ملیار بووە لەساڵێکدا.

کەمبوونەوەی ئاوی عێراق لەساڵی 2009 و بەهۆی دروستکردنی بەنداو و بەربەستەکانی گلدانەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە سەریهەڵداوە.

عێراق بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات دەبەستێت بۆ دابینکردنی ئاو، کەمیی بارانبارین لەچەند ساڵی ڕابردوودا هۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی ئاوە لە عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت لەلایەن تورکیاوە کاریگەریی لەسەر عێراق نابێت

راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، کاریگەریی نەرێنی بۆ عێراق…
زیاتر ببینە

عێراق لە لیستی ئەو پێنج وڵاتەدایە کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوایان لەسەرە

راپۆرتێکی نوێ مەترسییەکانی زیادبوونی وشکەساڵی لەسەر ئاستی جیهان ئاشکرادەکات ئەمەش پاش ئەوەی ئاشکراکرا رێژەی بە بیابانبوون گەیشتووەتە 75%.…
Total
0
Share