وڵاتان داوای ئاسانكاریكردن بۆ چوونەدەرەوەی هاوڵاتیان و بیانییەكانی ئەفغانستان دەكەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، زیاتر لە 60 وڵات داوا لە دەسەڵاتداران دەكەن ئاسانكاری بۆ دەرچوونی ئەو هاوڵاتی و كەسە بیانییانە بكەن، كە دەیانەوێت ئەفغانستان جێبهێڵن.

لە ڕاگەیەندراوێكی ئەو 60 وڵاتە، كە ئەمریكا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و كەنەدا چەندین وڵاتی دیكەی تێدایە، ڕایانگەیاندووە، “ئەوانەی لە سەرانسەری ئەفغانستان دەسەڵاتیان هەیە، بەرپرسیارێتیی پاراستنی ژیان و ماڵ و موڵکی خەڵكیان لە ئەستۆدایە و داوای گێڕانەوەی دەستبەجێی ئاسایش دەکەین.

هەروەها ئەو وڵاتانە داوای “هێوربوونەوەی دۆخی ئەفغانستان دەکەن و داوا لە هەموو لایەک دەکەن ئاسانکاری بکەن بۆ دەرچوونی ئەو هاوڵاتییانەی کە دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن”.

وڵاتەكان دووپاتیدەكەنەوە، “گەلی ئەفغانستان شایستەی ژیانێكی پارێزراوە و ئێمەش وەكو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامادەی هاوكاریكردنیانین”.

دوێنێ یەكشەممە بزوتنەوەی تاڵیبان كابولی پایتەختی ئەفغانستانی كۆنترۆڵكرد و بەرپرسانی بزوتنەوەكەش باسلەوەدەكەن كە “ئەمارەتی ئیسلامی” ڕادەگەیەنن، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتییانیش لە فڕۆكەخانەی كابول كۆبوونەتەوە و دەیانەوێت وڵاتەكە جێبهێڵن.

بابەتی پێشتر

بۆچوونی حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان لەسەر سەرکەوتنی تاڵیبان

بابەتی دواتر

هێڵی گواستنەوەی كارەبا لەنێوان كەركوك و هەولێر تەقێندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share